پەرلەمانی کوێت ڕێککەوتنەکەی نێوان میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و ئیسرائیلی ئیدانە کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i385311-پەرلەمانی_کوێت_ڕێککەوتنەکەی_نێوان_میرنشینە_یەکگرتووە_عەرەبییەکان_و_ئیسرائیلی_ئیدانە_کرد
نوێنەرانی پەرلمانی کوێت، ڕێککوتنەکەی ئەم دواییەی میرنشینە یەکگرتوە عەرەبییەکان و ڕژێمی زایونییان بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانیان ئیدانە کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 18, 2020 18:57 Asia/Tehran
  • پەرلەمانی کوێت ڕێککەوتنەکەی نێوان میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و ئیسرائیلی  ئیدانە کرد

نوێنەرانی پەرلمانی کوێت، ڕێککوتنەکەی ئەم دواییەی میرنشینە یەکگرتوە عەرەبییەکان و ڕژێمی زایونییان بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانیان ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی « ئەلئەنبار» ٣٧ نوێنەری پەرلەمانی کوێت، ڕۆژی سێ شەممە بە واژۆ کردنی بەیاننامەیەک لە سەر ھەڵوێستی نەگۆڕی پەرلەمان و جەماوەری کوێت لەمەڕ ڕەت کردنەوەی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندیی لەگەڵ ڕژێمی زایونی جەختیان کرد.

نوێنەرانی پەرلەمانی کوێت لەم بەیاننامەیەدا وێڕای ئاماژە کردن بە دڕندەکارییەکانی ڕژێمی زایونی داوایان لە دەوڵەتی ئەم وڵاتە کرد کە ھەڵوێستی خۆی لە بارەی ڕێککەوتنەکەی میرنشینە یەکگرتوە عەرەبییەکان ڕابگەیەنێت.

«دۆناڵد ترەمپ» سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی پێنج شەممە باسی ڕێککەوتنی نێوان میرنشینە یەکگرتوە عەرەبییەکان و ڕژێمی زایونیی کرد لەمەڕ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانیان. ئەم ھەنگاوەی میرنشینە یەکگرتوە عەرەبییەکان بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی لەگەڵ ئیدانەکردنی زۆرێک لە وڵاتانی ئیسلامی و تاقمە خۆڕاگرەکانی فەلەستین بەرەو ڕوو بووەتەوە.