شەرمەزارکردنی ئاسایی کردنی پێوەندیی نێوان بەحرێن و رژێمی زایۆنی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i386332-شەرمەزارکردنی_ئاسایی_کردنی_پێوەندیی_نێوان_بەحرێن_و_رژێمی_زایۆنی
ئاسایی کردنی پێوەندیی نێوان بەحرێن و رژێمی زایۆنی کاردانەوە و ئیدانەکرانی بەدواوە بووە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 12, 2020 04:39 Asia/Tehran
  • شەرمەزارکردنی ئاسایی کردنی پێوەندیی نێوان بەحرێن و رژێمی زایۆنی

ئاسایی کردنی پێوەندیی نێوان بەحرێن و رژێمی زایۆنی کاردانەوە و ئیدانەکرانی بەدواوە بووە .

دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا شەوی رابردوو باسی ئاسایی کردنەوەی پێوەندیی نێوان بەحرێن و رژێمی زایۆنی کرد .

ئەم رێککەوتنە رووبەڕوی ئیدانە کرانی بەرفراوان لە جیهانی ئیسلامیی بووەتەوە .

حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلسی شۆڕای  ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتیی رۆژی شەممە لەسەر توویتەر نوسی : سازانی رژێمی بەحرێن لە گەڵ رژێمی ساختەی ئیسراییل ، خەیانەتی گەورە لە ئارمانجی ئیسلامیی و گەلی فەلەستین بۆ رزگارکردنی قودسی شەریفە .

 بزووتنەوەی حەماس وێڕای شەرمەزار کردنی ئەم هەنگاوەی رژێمی بەحرێن ، جەختی کردەوە : رێککەوتنی  بەحرێن و ئیسراییل پێداگریە لەسەر جێبەجێکردنی بڕگەکانی سەودای سەدە کە بە دوای لەبەین بردنی ئارمانجی فەلەستین دایە .

 داوود شیهاب بەرپرسی راگەیاندنی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستینیش وێڕای شەرمەزار کردنی ئەم رێککەوتنە ، گوتی : ئەم رێککەوتنە نیشانەی داردەست بوونی رژێمی بەحرێن بە ئەمریکایە.

کۆمەڵی ئیسلامیی ویفاقی بەحرێنیش راگەیاند گەلی بەحرێن ئارمانجی فەلەستین لە بیر ناکات .

وەزاڕەتی دەرەوەی تورکیاش رێککەوتنی بەحرێن و رژێمی زایۆنی مەحکوم کرد .

وەزیری دەرەوەی ئەردەنیش رەخنەی گرت لە رێککەوتن بەحرێن و رێژێمی زایۆنی و جەختی کردەوە لەسەر هەوڵدان بۆ مسۆگەربوونی مافی گەلی فەلەستین .