میسر: تورکیا بە نیازی تێکدانی سەقامی ناوچەکەیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i387288-میسر_تورکیا_بە_نیازی_تێکدانی_سەقامی_ناوچەکەیە
وەزیری دەرەوەی میسر، تورکیای بە کەڵک وەرگرتن لە تیرۆریستان بۆ تێکدانی سەقامی ناوچەکە تۆمەتبار کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 02, 2020 11:14 Asia/Tehran
  • میسر: تورکیا بە نیازی تێکدانی سەقامی ناوچەکەیە

وەزیری دەرەوەی میسر، تورکیای بە کەڵک وەرگرتن لە تیرۆریستان بۆ تێکدانی سەقامی ناوچەکە تۆمەتبار کرد.

«سامیح شوکری» ڕۆژی پێنج شەممە وێڕای تۆمەتبار کردنی تورکیا بە دەستوەردان لە کاروباری نێوخۆیی میسرو وڵاتانی عەرەبی وتی: تورکیا لە تیرۆریستان بۆ تێکدانی سەقام و پاوەجێیی وڵاتانی عەرەبی کەڵک وەردەگرێت.

«ئێمانۆئێل مەکرۆن» سەرۆک کۆماری فەرەنساش ڕۆژی پێنج شەممە تورکیای بە گواستنەوەی جەمگاوەرانی بیانی و بەکرێگیرڕاو لە سووریاوە بۆ ناوچەی قەرەباغ بە مەبەستی داکۆکبکردن لە کۆماری ئازەربایجان تۆمەتبار کرد.

ھەڵوێستەکانی ئەم دواییەی ئانکارا لە ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست، سووریاو لیبی و لەم دواییەش دا ھەوڵی لایەنگرانەی لە کێشەی نێوان کۆماری ئازەربایجان و ئەرمیتیا بە قارانجی باکو یەکجاری ناوی زڕاندووە.