رزگارکردنی بنکەی ستراتژیکی ماس لە مەئریبی یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i389438-رزگارکردنی_بنکەی_ستراتژیکی_ماس_لە_مەئریبی_یەمەن
ھێزەکانی ئەرتەش و گوردانە جەماوەریەکانی یەمەن بنکەی ستراتژیکی ماس لە پارێزگەی مەئریبی ناوەندی ئەم وڵاتەیان لە ژێر رکێفی بەکرێگیراوانی ھاوپەیمانیی دەستدرێژکاری سعودی رزگار کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 21, 2020 11:54 Asia/Tehran
  • رزگارکردنی بنکەی ستراتژیکی ماس لە مەئریبی یەمەن

ھێزەکانی ئەرتەش و گوردانە جەماوەریەکانی یەمەن بنکەی ستراتژیکی ماس لە پارێزگەی مەئریبی ناوەندی ئەم وڵاتەیان لە ژێر رکێفی بەکرێگیراوانی ھاوپەیمانیی دەستدرێژکاری سعودی رزگار کرد .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، بنکەی ماس دوایین بنکەی ستراتژیکی ژێر رکێفی بەکرێگیراوانی ھاوپەیمانیی دەستدرێژکاری سعودی لە پارێزگەی مەئریب و نزیک ترین بە شاری مەئریب بوو . بە زاڵبوونی ھێزەکانی ئەرتەش  و گوردانە جەماوەریەکانی یەمەن بەسەر ئەم بنکەیەدا ، شاری مەئریب دەکەوێتە ژێر کۆنتڕوڵی گوردانە جەماوەریەکان و ھێزەکانی ئەنساروڵڵا . 

عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا و ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لە مارسی 2015 دا دەستی دایە دەستدرێژی سەربازیی بوسەر یەمەن و گەمارۆی دەریایی و زەوینی و ئاسمانیی ئەم وڵاتەی داوە .

ئەم شەڕە تا ئێستا بووەتە ھۆی کوژرانی زیاتر لە 16 ھەزار یەمەنی ، برینداربوونی دەیان ھەزار کەس و ئاوارەبوونی ملوێنان یەمەنی . 

رێکخراوی نەتەوەکان لە چەند رۆژی رابردوودا لە ئاست روودانی گەورەترین کارەساتی مرۆیی لە یەمەن وشدایدا .