دان نانی سوپای ڕژێمی زایونی بە داکەوتنی کۆپتەرێکی سەربازیی ئەم ڕژێمە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i389575-دان_نانی_سوپای_ڕژێمی_زایونی_بە_داکەوتنی_کۆپتەرێکی_سەربازیی_ئەم_ڕژێمە
سوپای ڕژێمی زایونی دانی نا بە ھەواڵی داکەوتنی کۆپتەرێکی سەربازیی خۆی لە باشووری فەلەستینی داگیرکراوو کوژرانی دوو کەس لە لەشکرییەکانی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 25, 2020 00:51 Asia/Tehran
  • دان نانی سوپای ڕژێمی زایونی بە داکەوتنی کۆپتەرێکی سەربازیی ئەم ڕژێمە

سوپای ڕژێمی زایونی دانی نا بە ھەواڵی داکەوتنی کۆپتەرێکی سەربازیی خۆی لە باشووری فەلەستینی داگیرکراوو کوژرانی دوو کەس لە لەشکرییەکانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی سوپای ڕژێمی زایونی ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەم ھەواڵە ڕایگەیاند: لێکۆڵینەوەیەک لە بارەی داکەوتنی ئەم کۆپتەرە سەربازییە دەستی پێ کراوە.

دوابەدوای داکەوتنی ئەم کۆپتەرە، سەرکردایەتیی ھێزی ئاسمانیی ڕژێمی زایونیش مەشقەکانی ھەتا ڕاگەیاندنی دواتر پەک پێ خستووە.

سەرچاوە میدیاییەکان ڕۆژی ڕابردوو باسی داکەوتنی کۆپتەرێکی سەربازیی ڕژێمی زایونییان کرد لە ناوچەس «ئەلنەقەب» لە باشووری فەلەستینی داگیرکراو کە بووە ھۆی کوژرانی سەرباز و ئەفسەرێکی ئەم ڕژێمە.