کوژرانی ناڕازیەک لە خۆپێشاندانی دژی نەتانیاھوو
کانونی یهکهم 06, 2020 05:28 Asia/Tehran
سەرچاوە میدیاییەکان ، باسی کوژرانی ناڕازیەک دەکەن لە میانی خۆپێشاندانی دژی بنیامین نەتانیاھوو سەرۆک وەزیرانی رژێمی زایۆنی لە تەلەڤیڤ.
بە پێی نوسینی رۆژنامەی جرۆزاڵم پۆست ، ئەم ناڕازیە 82 ساڵانە کە ناوی درۆر سوفێر ە لە خۆپێشاندانی شەوی رابردووی تەلەڤیڤ کەوتەبەر ئۆتۆمبیلێکی لاگرانی نەتانیاھوو و گیانی لەدەستدا .
بە پێی ئەم راپۆرە ، ناڕازیە کوژراوەکە باوکی ئادی سوفێر سانی بەڕێوەبەری لقی کۆمپاینای فەیس بووک لە فەلەستینی داگیرکراوە کە ھەر حەوتەیەک لە خۆپێشاندانی دژی نەتانیاھوو ئامادە بووە .
لەو خۆپێشاندانەدا لانیکەم 20 ناڕازییش بە دەسیتی پۆلیسی رژێمی زایۆنی گیراون .
سەرپەیڤ