تەقینەوە لە نەوتهەڵگرێک لە بەندەری جەددەی عەرەبستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i390343-تەقینەوە_لە_نەوتهەڵگرێک_لە_بەندەری_جەددەی_عەرەبستان
سەرچاوە میدیاییەکان باسی تەقینەوە لە نەوتهەڵگرێک لە نزیک بەندەری شاری جەددەی رۆژاوای عەرەبستان دەکەن و دەڵێن ئەم رووداوە رۆژی رابردوو روویداوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 14, 2020 05:50 Asia/Tehran
  • تەقینەوە لە نەوتهەڵگرێک لە بەندەری جەددەی عەرەبستان

سەرچاوە میدیاییەکان باسی تەقینەوە لە نەوتهەڵگرێک لە نزیک بەندەری شاری جەددەی رۆژاوای عەرەبستان دەکەن و دەڵێن ئەم رووداوە رۆژی رابردوو روویداوە .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە ئەلعەهد ، تەقینەوە لە نەوتهەڵگرێک لە ئاوەکانی نزیک شاری جەددەی رۆژاوای عەرەبستان روویداوە و کاربەدەستانی عەرەبستان گووتویانە رووداوەکە رۆژی رابردوو بووە .

 بەپێی ئەم راپۆرە ، تا ئێستا کاربەدەستانی عەرەبستانی سعودی و میدیاکانی ئەم وڵاتە وردەکاریی ئەم تەقینەوەیان نەدرکاندووە .

 بە پێی دوایین هەواڵەکان ، کاربەدەستانی سعودی لە گەمیەکانی ئامادەبوو لە شوێنی رووداوەکەیان ویستووە بۆ هاتوچۆ بە پارێز بن .

میدیاکانی عەرەبستان رایانگەیاندووە لێکۆڵینەوە لە بارەی تەقینەوەکە و هۆکارەکانی دەسپێبووە .