پەلاماری سەر بازانی زایۆنی بۆسەر لێواری ڕۆژاوایی و وێران کرانی سامانی خەڵک
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i390606-پەلاماری_سەر_بازانی_زایۆنی_بۆسەر_لێواری_ڕۆژاوایی_و_وێران_کرانی_سامانی_خەڵک
سەربازانی رژیمی داگیرکەری زایۆنی رۆژی یەکشەممە جارێکی دیکە هێرشیان کردەسەر ناوچە جیاجیاکانی لێواری رۆژاوای چۆمی ئۆردۆن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 21, 2020 05:08 Asia/Tehran
  • پەلاماری سەر بازانی زایۆنی بۆسەر لێواری ڕۆژاوایی و وێران کرانی سامانی خەڵک

سەربازانی رژیمی داگیرکەری زایۆنی رۆژی یەکشەممە جارێکی دیکە هێرشیان کردەسەر ناوچە جیاجیاکانی لێواری رۆژاوای چۆمی ئۆردۆن.

سەربازانی رژیمی زایۆنی لەو پەلامارەدا ، گەنجێکی فەلەستینیان گرت.

سەربازانی زایۆنی هەروەها بەدانانی لەمپەری سەربازی لەسەر شەقامی "جنین-الناصرە" لەباکوری رۆژهەڵاتی جنین لەلێواری رۆژاوایی هێرشیان کردەسەر شوێنە بازرگانیەکان و چێشتخانەکان و وەرشە فەلەستینەکان و سامانی خەڵکیان لەناوبرد.

بەقسەی سەرچاوە خۆجێیەکان، سەربازانی زایۆنی لەکاتی پەلاماردانی ئەو ناوچەیە ، گازی ژەهراویان گرتە خەڵک کە بەهۆیەوە ژمارێک لە خەڵکی سیڤیل تووشی حاڵەتی خنکان و هەناسە تەنگی بوون.

ئێستا٤٨٠٠فەلەستینی لە زیندانەکانی رژیمی زایۆنیدان کە ٢٥٠ کەس لەوان منداڵ و ٤٧ یشیان ژنن.