برینداربونی دەیان فەلەستینی لە لێواری رۆژاوای رووباری ئەردەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i390819-برینداربونی_دەیان_فەلەستینی_لە_لێواری_رۆژاوای_رووباری_ئەردەن
لەشکەریانی زایۆنی بە پەلامار بۆسەر خۆپێشاندەرانی فەلەستینی لە لێواری رۆژاوای رووباری ئەردەن ، دەیان کەسیان بریندار کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 26, 2020 08:14 Asia/Tehran
  • برینداربونی دەیان فەلەستینی لە لێواری رۆژاوای رووباری ئەردەن

لەشکەریانی زایۆنی بە پەلامار بۆسەر خۆپێشاندەرانی فەلەستینی لە لێواری رۆژاوای رووباری ئەردەن ، دەیان کەسیان بریندار کرد .

بە پێی راپۆرتی ناوەندی راگەیاندنی فەلەستینی ، فەلەستینیەکانی دانیشتووی شارەکانی رمەڵڵا ، سلفیت و کەفەرقدوم  لە لێواری رۆژاوا ، دوانیوەڕۆی ھەینی بۆناڕەزیەتی  بە دەست بەسەرداگیرانی زەوی و زاریان و بەردەوامبوونی شارۆچکە سازیی رژێمی زایۆنی لە لێواری رۆژاوا دەستیاندایە خۆپێشاندان . 

لەشکەریانی ئەرتەشی رژێمی داگریکەری زایۆنی بە فیشەکی جەنگی و گازی فرمێسکھێن پەلاماریان کردە سەر خۆپێشاندەران کە لە ئەنجام دا دەیان فەلەستینی بریندار بوون .