رەزامەندیی بزووتنەوەی حەماس لە گەڵ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن لە فەلەستین
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i391155-رەزامەندیی_بزووتنەوەی_حەماس_لە_گەڵ_بەڕێوەچوونی_ھەڵبژاردن_لە_فەلەستین
ھەندێ میدیای ھەواڵ بە گێڕانەوە لە بەرپرسانی بزووتنەوەی حەماس باسی رەزامەندیی ئەم بزووتنەوە دەکەن لە گەڵ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن لە ناوچە فەلەستینیەکان .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 03, 2021 12:05 Asia/Tehran
  • رەزامەندیی بزووتنەوەی حەماس لە گەڵ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن لە فەلەستین

ھەندێ میدیای ھەواڵ بە گێڕانەوە لە بەرپرسانی بزووتنەوەی حەماس باسی رەزامەندیی ئەم بزووتنەوە دەکەن لە گەڵ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن لە ناوچە فەلەستینیەکان .

بە پێی راپۆرتی القس العربی ، نادر سەوافتە لە بەرپرسانی بزووتنەوەی حەماس لە لێواری رۆژاوا رایگەیاند ، ئەم بزووتنەوە رەزامەندیی فەرمیی خۆی لە گەڵ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی یاسادانان ، سەرۆکایەتی و ئەنجوومەنی نیشتمانیی بە جیا و بە دوای یەک دا  راگەیایندووە . 

ھەواڵدەریی ئاناتولی ش بە گێڕانەوە لە وەسفی قەبھا لە ئەندامانی باڵای حەماس رایگەیاند ، بەڕێوەچوونی ئەم ھەڵبژاردنە بە مەبەستی توێژینەوە و گەیشتن بە یەکڕیزی نیشتمانیی لە فەلەستین ئەنجام دەبێت . 

بزووتنەوەی حەماس پێستر خوازیاری بەڕێوەچوونی ھاوکاتی ئەم سێ ھەڵبژاردنە ببوو .