برینداربوونی دەیان فەلەستینی لە تێکهەڵچوون لە گەڵ داگیرکەرانی زایۆنیست
کانونی دوھەم 23, 2021 15:52 Asia/Tehran
لە تێکهەڵچوونی لەشکەریانی زایونیست لە گەڵ فەلەستینیەکان لە لێواری رۆژاوای رووباری ئەردەن ، چەند فەلەستینی بریندار بوون .
بە پێی راپۆرتی رۆژی شەممەی ناوەندی راگەیاندنی فەلەستین ، فەلەستیینیەکانی دانیشتووی لێواری رۆژاوا وەک هەموو حەوتەکان بۆ ناڕەزایەتی بە سیاسەتە فروانخوازیەکانی رژێمی زایۆنی و شارۆکە سازیی رژێمی زایۆنی دەستیان دایە خۆپێشاندان کە لەو خۆپێشاندانەدا لە گەڵ داگیرکەرانی زیاۆنیست لێکیاندا .
لەشکەریانی زایۆنی هێرشیان کردە سەر خۆپێشاندەران و فیشەکی جەنگی و مەشقییان هاویشت کە لە ئەنجام دا دەیان فەلەستینی بریندار بوون یان تووشی حاڵەتی خنکان هاتن .
سەرپەیڤ