پەیامی پیرۆزبایی کاربەدەستانی ئیمارات بۆ ئێران لە ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i392749-پەیامی_پیرۆزبایی_کاربەدەستانی_ئیمارات_بۆ_ئێران_لە_ساڵگەڕی_سەرکەوتنی_شۆڕشی_ئیسلامی_دا
کاربەدەستانی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی گەییشتنی ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامییان لە دەوڵەت و جەماوەری ئێران پیرۆز کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 10, 2021 19:40 Asia/Tehran
  • پەیامی پیرۆزبایی کاربەدەستانی ئیمارات بۆ ئێران لە ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی دا

کاربەدەستانی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی گەییشتنی ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامییان لە دەوڵەت و جەماوەری ئێران پیرۆز کرد.

«شێخ خەلیفە بن زاید ئالی نەھیان» سەرۆکی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لە پەیامێکدا بۆ «حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی، گەییشتنی چل و دووھەمین ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانی پیرۆز کرد.

«شێخ موحەممەد بن ڕاشید ئالی مەکتوم» یاریدەری سەرۆکی ئیمارات و سەرۆک وەزیران و دەستەڵاتداری دوبەی و ھەروەھا «شێخ موحەممەد بن زایید ئالی نەھیان» پاشمیری ئەبوزەبی و یاریدەری فەرماندەری گشتیی ھێزە چەکدارەکانی ئیماراتیش لە دوو پەیامی جیاجیادا بۆ سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانیان پیرۆزبایی کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٩٩ی کۆچیی ھەتاوی ڕێککەوت لەگەڵ دەھەمی فڤزیەی ساڵی ٢٠٢١ی زایینی، چل و دووھەمین ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانە بە ڕابەرایەتی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە).