خۆبواردنی ئیسراییل لە رادەستکردنەوەی تەرمی 324 شەهیدی فەلەستینی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i393150-خۆبواردنی_ئیسراییل_لە_رادەستکردنەوەی_تەرمی_324_شەهیدی_فەلەستینی
رژێمی زایۆنی تا ئێستا تەرمی 324 شەهیدی فەلەستینی لە لای خۆی راگرتووە و ئامادە نیە بیانداتەوە بە بنەماڵەکانیان .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 20, 2021 18:19 Asia/Tehran
  • خۆبواردنی ئیسراییل لە رادەستکردنەوەی تەرمی 324 شەهیدی فەلەستینی

رژێمی زایۆنی تا ئێستا تەرمی 324 شەهیدی فەلەستینی لە لای خۆی راگرتووە و ئامادە نیە بیانداتەوە بە بنەماڵەکانیان .

حەسەن عەبد رەببە وتەبێژی رێکخراوی کاروباری یەخسیران و ئازادکراوانی فەلەستینی ، گوتی : رژێمی داگیرکەری قودس لە ساڵی 1967 بەم لاوە هێشتا تەرمی 324 شەهیدی فەلەستینی رادەستی کاربەدەستانی فەلەستینی نەکردووە .

 گوتیشی : لەم ژمارەیە 254 شەهید نێژراون و 70 شەهیدی دیکە ئێستاش لە ساردخانەدان . هەروەها 68 فەلەستینیش لە ساڵی 1967 بەم لاوە بێسەروشوێن کراون .

عەبد رەببە گوتی رژێمی زایۆنی تەرمی شەهیدەکان بۆ وەرگرتنی ئیمتیاز لە هەرچەشنە رێکەوتنێکی گۆڕینەوەی یەخسیران و لە گوشارنانی بنەماڵەی شەهیدان دەکاردێنێ .