دادگایی کردنی نەتانیاھوو دوای ھەڵبژاردنەکانی رژێمی زایۆنی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i393338-دادگایی_کردنی_نەتانیاھوو_دوای_ھەڵبژاردنەکانی_رژێمی_زایۆنی
میدیاکانی رژێمی زایۆنی باسی دەسپێبوونی دادگایی کرانی بنیامین نەتانیاھوو سەرۆک وەزیرانی ئەم رژێمە دەکەن دوو حەوتەی دوای ھەڵبژاردنەکانی ئیسراییل .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 24, 2021 14:59 Asia/Tehran
  • دادگایی کردنی نەتانیاھوو دوای ھەڵبژاردنەکانی رژێمی زایۆنی

میدیاکانی رژێمی زایۆنی باسی دەسپێبوونی دادگایی کرانی بنیامین نەتانیاھوو سەرۆک وەزیرانی ئەم رژێمە دەکەن دوو حەوتەی دوای ھەڵبژاردنەکانی ئیسراییل .

بە پێی ئەم راپۆرە ، لە کورتە کۆبوونەوەیەک دا کە 8ی شوبات بەڕێوەچوو ، نەتانیاھوو لە دادگای ناوەندیی رژێمی زایۆنی لە قودس ئامادە بوو و تاوانەکانی گەندەڵی دارایی لە دژی خۆی ڕەتکردەوە و پارێزەرەانی ئەو ، بەڵگەکانی خۆیان لەمەڕ بێتاوانیی سەرۆک وەزیرانی رژێمی ئیسراییل خستەڕوو . 

ئەوان گوتیان لێکۆڵینەوەکان تاڕادەیەک لێدوانی پێویستیان تێدا نیە . لە ھەمان کاتدا دادوەرەکان گوتیان ئەوە بە ھیچ جۆر لە راست بوونی رەوتی دادڤانی کەم ناکاتەوە . 

سەرۆک وەزیرانی رژێمی زایۆنی تاوانبارە بە بەرتیل وەرگرتن ، پارەگلدانەوە و پێشێلکردنی متمانەی گشتیی .