کۆچی دوایی سەرۆکی کۆمەڵەی زانایانی موسڵمانی لوبنان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i393578-کۆچی_دوایی_سەرۆکی_کۆمەڵەی_زانایانی_موسڵمانی_لوبنان
شێخ «ئەحمەد ئەلزەین» لە مامۆستایانی ئایینیی ھەڵکەوتەی سوننەو سەرۆکی کۆڕی متمانەی کۆمەڵەی زانایانی موسڵمانی لوبنان کۆچی دوایی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 03, 2021 06:26 Asia/Tehran
  • کۆچی دوایی سەرۆکی کۆمەڵەی زانایانی موسڵمانی لوبنان

شێخ «ئەحمەد ئەلزەین» لە مامۆستایانی ئایینیی ھەڵکەوتەی سوننەو سەرۆکی کۆڕی متمانەی کۆمەڵەی زانایانی موسڵمانی لوبنان کۆچی دوایی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ھەواڵدەریی ئەلعەھدی لوبنان، «شێخ ئەحمەد ئەلزین» لە مامۆستایانی ئایینیی ھەڵکەوتەی سوننەی لوبنان و قازیی شەرعی پێشووی شاری سەیداو سەرۆکی کۆڕی متمانەی کۆمەڵەی زانایانی موسڵمانی لوبنان بوو.

«شێخ ئەحمەد ئەلزین» بە ھەڵوێستە دژی زایونییەکانی لە ناوچەکە دەناسراو بەرخۆدانی بە تاکەڕێگای ڕزگارکرانی قودس دەزانی و لەو ڕێبازەش دا گەلێک جار لە لایەن ڕژێمی زایونییەوە ھێرشی تیرۆریستیی کرابووە سەر و ئازار درا بوو.

بەڕێزی لە «ئەلئەزھەر» خوێند بووی و دوای گەڕانەوەی لە میسر لە ساڵی ١٩٦٠ ببوو بە خەتیبی جومعەی مزگەوتی جامیعی «ئەلعەمری» لە بەیرووت.