کاربەدەستێکی میسری : پێوەندیمان لە گەڵ تورکیا دەست پێنەبووەتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i394041-کاربەدەستێکی_میسری_پێوەندیمان_لە_گەڵ_تورکیا_دەست_پێنەبووەتەوە
کاربەدەستێکی فەرمیی میسر لە کاردانەوە بە لێدوانی کاربەدەستانی تورکیا لە مەڕ دەسپێبوونەوەی پێوەندی دیپلۆماتیکی ئانکارا لە گەڵ قاهیرە ، جەختی کردەوە بەرزبونەوەی ئاستی پێوەندیەکانی نێوان دوو لایەن پێویستیی بە رەچاوکرانی چوارچێوەی دیپلۆماتیک و مافەوانیە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 13, 2021 18:29 Asia/Tehran
  • کاربەدەستێکی میسری : پێوەندیمان لە گەڵ تورکیا دەست پێنەبووەتەوە

کاربەدەستێکی فەرمیی میسر لە کاردانەوە بە لێدوانی کاربەدەستانی تورکیا لە مەڕ دەسپێبوونەوەی پێوەندی دیپلۆماتیکی ئانکارا لە گەڵ قاهیرە ، جەختی کردەوە بەرزبونەوەی ئاستی پێوەندیەکانی نێوان دوو لایەن پێویستیی بە رەچاوکرانی چوارچێوەی دیپلۆماتیک و مافەوانیە .

ئەم کاربەدەستە ئێوارەی هەینی لە وتووێژ لە گەڵ شەرقولئەوسەت دا کاردانەوەی نیشاندا بە لێدوانی کاربەدەستانی تورکیا لە بارەی دەستپێبوونەوەی تەماسی دیپلۆماتیک .

 رۆژی رابردوو ، مەولوود چاووش ئوغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند پێوەندی دیپلۆماتیک لە گەڵ میسر دەسپێبووەتەوە .

بەمحاڵەوە ئەو کاربەدەستە میسریە لە دیمانە لە گەڵ شەرقولئەوسەت دا گوتی شتێک کە بکرێ ناوی لێ بنرێ دەسپێبوونەوەی پێوەندیی دیپلۆماتیک ، بوونی نیە .

وتیشی نێردە دیپلۆماتیکیەکانی میسر و تورکیا لە ئاستی کاردارن و بە پێی پرۆتۆکۆلە دیپلۆماتیکیەکان پێوەندیەکان دەپارێزن.