کەشتیەکی ئیسرائیلی لە دەریای مەکران کرایە ئامانج
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i394536-کەشتیەکی_ئیسرائیلی_لە_دەریای_مەکران_کرایە_ئامانج
سەرچاوە ھەواڵییەکان باسی کەوتنی موشەک لە کەشتیی کۆمپانیایەکی زایونییان کردووە لە دەریای مەکران دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 25, 2021 21:35 Asia/Tehran
  • کەشتیەکی ئیسرائیلی لە دەریای مەکران کرایە ئامانج

سەرچاوە ھەواڵییەکان باسی کەوتنی موشەک لە کەشتیی کۆمپانیایەکی زایونییان کردووە لە دەریای مەکران دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، ڕاپۆرتەکان دەربڕی ئەوەن کە کەشتییەکی بارھەڵگری سەربە کۆمپانیایەکی رایونی لە دەریای مەکران کەوتووەتە بەر موشەک و زیانی وێکەوتووە.

کەناڵی دوانزەی ڕژێمی زایونی وێڕای بڵاو کردنەوەی ئەم ھەواڵە وتووشیەتی: ئەم کەشتییە لە تانزانیاوە بە ڕێگای ھینددا بووەو دوای ئەم پەلامارەش ڕەوتی خۆی بەردەوام کردووە.

میدیا زایونییەکە ئەوەش ڕاگەیاندووە کە، ئەم کۆمپانیایە ھی « XT Management » ـە کە بنکەکەی لە شاری بەندەریی «حەیفا» لە فەلەستینی داگیرکراودایە.