زایۆنیەکان گەنجێکی فەلەستینیان شەھید کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i394683-زایۆنیەکان_گەنجێکی_فەلەستینیان_شەھید_کرد
سەرچاوە فەلەستینیەکان رایانگەیاند ، پۆلیسی رژێمی زایۆنی گەنجێکی فەلەستینیی لە حەیفا شەھید کردووە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 29, 2021 16:12 Asia/Tehran
  • زایۆنیەکان گەنجێکی فەلەستینیان شەھید کرد

سەرچاوە فەلەستینیەکان رایانگەیاند ، پۆلیسی رژێمی زایۆنی گەنجێکی فەلەستینیی لە حەیفا شەھید کردووە .

بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی ھەواڵی عەرەب 48 ، لەشکەریانی رژێمی زایۆنی ئەمڕۆ دوشەممە دوای وەرگرتنی راپۆرێک لە بارەی ئەوەی کە ناویان نا گومانلێکراوبوونی کەسێک بە ئەنجامدانی ئاژاوە ، بۆ شەقامێکی حەیفا نێردران و ئیدعایان کرد ئەم لاوە فەلەستینیە لە کاتی گیرانی دا بە چەقۆ پەلاماری زایۆنیەکانی داوە.

بە پێی ھەواڵەکە ، پۆلیسی رژێمی زایۆنی بە بانگەشەی  ئەوەی کە یەکێک لە لەشکەریانی ئەم رژێمە لە کاتی ئەم ھەڵمەتەدا بە سووکی بریندار بووە ، تەقەی لە لاوەکە کردووە . 

دوای تەقەی زایۆنیەکان لاوە فەلەستینیەکە بە قورسی بریندار دەکرێ و لە نەخۆشخانەی رەمبام دا شەھید دەبێ .