پەلاماری هەمدیسانی سەربازانی زایۆنی بۆ سەر ڕۆخی خۆرئاوایی ڕوباری ئەردەن
سەربازانی ڕژێمی داگیر کەری زایۆنی ڕۆژی هەینی جارێکی تر پەلاماریان کردە سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی ڕۆخی خۆرئاوایی چۆمی ئەردەن.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری تەسنیم ، سەربازانی ڕژێمی زایۆنی لە ڕەوتی ئەم پەلامارەدا لانیکەم حەوت فەلەستینیان دەسگیر کرد.
سەرچاوە فەلەستینیەکان ڕایانگەیاند ، زایۆنیەکان ، ئەم حەوت فەلەستینیەیان گواستووەتەوە بۆ شوێنی نادیار.
زایۆنیەکان بۆ دەس ڕاگەیشتن بە مەبەست وئامانجی فراوانخوازانەی خۆیان ڕۆژانە پەلامار دەکەنە سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی فەلەستین وفەلەستینیەکان بە ئیدعا وبانگەشەی پڕ وپوچ دەسگیر دەکەن .
هەرئێستاکە نێزیک بە چوار هەزار و٨٠٠ فەلەستینی لە بەندیخانەکانی ڕژێمی زایۆنی یەخسیرن کە لەنیوانیان دا ١٧٠ منداڵ و٣٩ ژن ودەیان بەساڵاچوو دەبینرێن . یەخسیرانی فەلەستینی لە بەندیخانەکانی ڕژێمی زایۆنی هەموو کات ئەکەونە ژێر ئەشکەنجەی جەستەیی ، ڕوحی ویا ئاکار وڕەفتاری نائینسانی.