موقاوەمەی فەلەستینی 10 رۆکێتی گرتە ناوچەداگیرکراوەکانی فەلەستین
سەرچاوەکانی ھەواڵ باسی تێگیرانی 10 موشەکی فەلەستینی لە کەرتی غەززەوە بەرەو شارۆکە زایونیست نشینەکانی نزیکی ئەم کەرتە دەکەن .
بە پێی راپۆرتی ئەلمنار ، میدیا فەلەستیینیەکان سەر لە بەیانی ئەمڕۆ شەممە رایانگەیاند ، ئەم پەلامارە رۆکێتیە کەمتر لە دو کاتژمێر دوای پەلاماری رۆکێتیی ھێزەکانی خۆڕاگریی کەرتی غەززە بۆسەر شارۆکە ئیسڕاییلیەکان ئەنجامدرا ، پەلامارێک کە دەسبەجێ رووبەڕووی ئاگری تۆپخانەی رژێمی داگیرکەری قودس بووەوە .
بە پێی ئەم راپۆرتە ، دوو رۆکێتی فەلەستینی لە لایەن سیستمی دژە موشەکی ئیسراییل ناسران و تێکشکێندران بەڵام رۆکێتەکانی دیکە سەرباری تێپەڕین لە ھێڵی بەرگریی موشیەکیی ، لە ناوچەی چۆڵەوار کەوتوونەخوار .
ئەم تێکھەڵچوونانە ھاوکات لە گەڵ خۆپێشاندانی بەرفراوانی خەڵک لە لێواری رۆژاوا و کەرتی غەززە بۆ داکۆکی لە مافی گەلی فەلەستین لە قودسی داگیرکراو بۆ چوونە نێو مزگەوتی ئەقسا و بابولعمود ئەنجام دەبێ .
ناوچەی بابولعەمود شەوی رابردوو شایەدی تێکھێەڵچوونی توند لە نێوان نوێژخوێنانی فەلەستینی لە گەڵ لەشکەریانی زایۆنیست و شاروکەنشینانی زایۆنیست بوو کە ئەم تێکھەڵچوونانە بووە ھۆی برینداربوونی زیاتر لە 100 نوێژخوێنی فەلەستینی .