دیدارو ڕاوێژی زەریف لەگەڵ یاریدەری سوڵتانی عوممان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i395852-دیدارو_ڕاوێژی_زەریف_لەگەڵ_یاریدەری_سوڵتانی_عوممان
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران، لە دیدار لەگەڵ یاریدەری سوڵتانی عوممان دوایین گۆڕانکارییەکانی پەیوەندیی نێوان دوو وڵات و ھەروەھا بابەتگەلی ناوچەیی جێی سەرنجی ھەردووک وڵاتیان خستە بەر باس و لێکدانەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 28, 2021 15:28 Asia/Tehran
  • دیدارو ڕاوێژی زەریف لەگەڵ یاریدەری سوڵتانی عوممان

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران، لە دیدار لەگەڵ یاریدەری سوڵتانی عوممان دوایین گۆڕانکارییەکانی پەیوەندیی نێوان دوو وڵات و ھەروەھا بابەتگەلی ناوچەیی جێی سەرنجی ھەردووک وڵاتیان خستە بەر باس و لێکدانەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی میھر،«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە لە مەسقەت لەگەڵ «فەھەد بن مەحمود ئالی سەعید» یاریدەری سوڵتانی عوممان دیداری کرد.

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دیدار لەگەڵ «فەھەد بن مەحمود ئالی سەعید» یاریدەری سوڵتانی عوممان دوایین گۆڕانکارییەکانی پەیوەندیی نێوان دوو وڵات و ھەروەھا بابەتگەلی ناوچەیی جێی سەرنجی ھەردووک وڵاتیان خستە بەر باس و لێکدانەوە.

ھەردووک لا لەم دیدارەدا لە سەر پەرەسەندنی پەیوەندیی نێوان ئێران و عوممان و مکوڕ بوونیان لە بارەی ھەڵگرتنی لەمپەرەکانی ئێستا پێداگرییان کرد.