شەپۆلی تازەی ھێرشی سایبێری بۆ سەر کۆمپانیاکانی ئیسرائیل بەمەبەستی سوک کردنی زایونییەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i396099-شەپۆلی_تازەی_ھێرشی_سایبێری_بۆ_سەر_کۆمپانیاکانی_ئیسرائیل_بەمەبەستی_سوک_کردنی_زایونییەکان
بڕێک لە میدیاکان باسی شەپۆلی ھێرشی سایبێری بۆ سەر زنجیرەیەک کۆمپانیای دابینکاریان کردووە لە فەلەستینی داگیرکراودا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 04, 2021 15:34 Asia/Tehran
  • شەپۆلی تازەی ھێرشی سایبێری بۆ سەر کۆمپانیاکانی ئیسرائیل بەمەبەستی سوک کردنی زایونییەکان

بڕێک لە میدیاکان باسی شەپۆلی ھێرشی سایبێری بۆ سەر زنجیرەیەک کۆمپانیای دابینکاریان کردووە لە فەلەستینی داگیرکراودا.

ماڵپەڕی «مارکر»و بنکەی زایونیستیی «جی. ئێن. ئێس» ڕۆژی دووشەممە وایان بڵاو کردەوە کە، شەپۆلی تازەی ھێرشی سایبێری چەندین کۆمپانیای ئیسرائیلی لەوانە کۆمپانیای پشتیوانی «وریتاس»و «مەچ ڕەتایل» لە فەلەستینی داگیرکراویان کردووەتە ئامانج.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە کۆمپانیای «مەچ» نزیکەی ١١٠ گیگابایت و لە «وریتاس» ٩ گیگابایت زانیاری لە لالەن ھاکەرەکانەوە دەرھێنراوە.

میدیاکان وایان بڵاو کردووەتەوە کە، ھۆکاری ئەم ھێرشانە گروپێکی تازەیە کە خۆی بە «نێت ورم» ناساندووەو ئەم گروپە بە دیاری کردنی مۆڵەت بۆ ئەو کۆمپانیاگەلەی کە ھێرشیان کراوەتە سەر داوای دانی سەدان ھەزار دۆلاری کردووە بۆ پێشگرتن بە بڵاو کردنەوەی زانیارییەکانیان.

کارناسانی کاروباری سایبێری دەڵێن، لەوە ناچێ ئەم ھێرشانە ڕووداوێکی ئاسایی بێت بۆ پارە وەرگرتنی زۆرەملی و دیارە ئامانجیان بەس سوک کردنی ئیسرائیلە. ئەم کارناسانە باسی ئەوەشیان کردووە کە گوایە ھۆکاری سەرەکیی ئەو ھێرشانە ئێرانە.

ئەم ھێرشانە بەشێکن لەو ڕووداوە جۆربەجۆرانەی کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو بووەتە ھۆی ئاڵۆزبوونی ڕەوشتی فەلەستینی داگیرکراو.