ھەتا ئێستا پتر لە ١٥٠ موشەک لە غەززەوە گیراوەتە ھەرێمی ژێر دەستەڵاتی ڕژێمی زایونی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i396384-ھەتا_ئێستا_پتر_لە_١٥٠_موشەک_لە_غەززەوە_گیراوەتە_ھەرێمی_ژێر_دەستەڵاتی_ڕژێمی_زایونی
سەرچاوە ھەواڵییەکان باسی ئەوەیان کردووەتەوە کە لە سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێ شەممەوە ھەتاکو ئێستا زیاتر لە ١٥٠ موشەک لە کەرتی غەززەوە بەرەو سەرزەوییە داگیرکراوەکانی فەلەستین ھاوێژراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 12, 2021 03:45 Asia/Tehran
  • ھەتا ئێستا پتر لە ١٥٠ موشەک لە غەززەوە گیراوەتە ھەرێمی ژێر دەستەڵاتی ڕژێمی زایونی

سەرچاوە ھەواڵییەکان باسی ئەوەیان کردووەتەوە کە لە سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێ شەممەوە ھەتاکو ئێستا زیاتر لە ١٥٠ موشەک لە کەرتی غەززەوە بەرەو سەرزەوییە داگیرکراوەکانی فەلەستین ھاوێژراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە ئەلجەزیرە، سوپای ڕژێمی زایونی ڕایگەیاندووە پتر لە ١٥٠ موشەک لە کەرتی غەززەوە گیراوەتە فەلەستینی داگیرکراو کە سیستێمی بەرگریی موشەکیی ئەم ڕژێمە توانیویەتی دەیان موشەکیان بە ئاسمانەوە بتەقێنێتەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، زۆربەی موشەکەکان بەرەو شارۆچکە زایونی نشینەکانی ھاوسنووزری غەززە ھاوێژراون کە ھەڵبەت شارۆچکەنشینە زایونییەکانی «عەسقەلان»، «سدیروت» و «قودس»ی داگیرکراویش لەو موشەکانە بێ بەری نەکراون.

ڕادیۆی سوپای ڕژێمی زایونیش ڕایگەیاندووە، کاربەدەستانی زایونی لە ترسی ھەڵمەتە موشەکییەکانی تاقمە خۆڕاگرەکانی فەلەستین حەشارگە گشتییەکانیان لە شارەکانی «غەفعاتیم»، «بەنی باراک»،«تەلەبیب» و «حەیفا» کردووەتەوە.