ھەڵاتنی بەربڵاوی زایونییەکان لە تەلەبیب بەرەو شارۆچکەکانی کەرتی ڕۆژئاوا
May 18, 2021 18:22 Asia/Tehran
سەرچاوە میدیاییەکان باسی کۆچی بەربڵاوی شارۆچکە زایونی نشینەکانیان کردووە لە تەلەبیبەوە بەرەو شارۆچکە زایونییەکان لە کەرتی ڕۆژئاوا، لە ترسی موشەکەکانی خۆڕاگریی غەززە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئەلعالەم، سەرچاوە ئاگادارەکان بە ماڵپەڕی عەرەبیی ٢١ یان ڕاگەیاندووە کە، شارۆچکە زایونی نشینەکان لە تەلەبیب لە ترسی ھێرشەکانی خۆڕاگری، پۆل پۆل ھانا بۆ شارۆچکە زایونی نشینەکان دەبەن.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمەڵێکی زۆر لە زایونییەکان ماڵیان لە شارۆچکەکانی بەیت حورون و جەفعات و زئیف و شارۆچکەگەلێکی دیکە لە کەرتی ڕۆژئاوا بەکرێ گرتووە.
میدیاکان ڕایانگەیاندووە: کۆچی شارۆچکە نشینەکان لە چەند ڕۆژ لەمەوبەرەوە لە ترسی موشەکەکانی غەززە دەستی پێکراوەو ترس و تۆقان سەرتاسەری تەلەبیبی گرتووەتە بەر.