May 22, 2021 10:16 Asia/Tehran
  • خوێندنی نوێژی هەینی دەیان هەزار فەلەستینی لە مزگەوتی ئەقسا

دەیان هەزارکەس لە شارومەندانی فەلەستینی بە بۆنەی سەرکەوتنی خۆڕاگری لە بەرامبەر ڕژێمی زایۆنی ، بە ئامادەبوون لە مزگەوتی ئەقسا نوێژی هەینیان بەرپاکرد.

 

فەلەستینیەکان دوای خوێندنی نوێژی هەینی لە مزگەوتی ئەقسا ، بە بەڕێوە بردنی خۆپێشاندان سەرکەوتنی گروپەکانی خۆڕاگری لەبەرامبەر ڕژێمی زایۆنیستی لە شەڕی شمشیری قودسیان کردە جێژن. ئوسامە حەمدان ئەندامی پایەبەرزی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس پاش ئەمە وتی بزوتنەوەی حەماس لە رێگەی نێوەندگرەکان زەمانەت ودەستەبەری گەلێکی لە ڕژێمی زایۆنی لەمەڕ ڕاگرتنی دەسدرێژی بۆسەر غەززە وهەروەها دەستھەڵگرتن لە کردەوەی دەسدرێژکارانە لە شێخ جەڕاح ومزگەوتی ئەقسا ، وەرگرتووە.

شەڕی ئیسراییل وگروپە خۆڕاگرە فەلەستینیەکان لە ڕۆژی دەی ئایارەوە دەسپێکرا ودوێنێ ٢١ ی ئایاریش  دوولایەن بە نێوبژیکاریی  ھەندێ لە دەورگیڕانی بیانی لە گەڵ دامەزراندنی ئاگر بەس رەزامەندیان دەربڕی.

بە هۆی ئەم شەڕە، ٢٤٣ فەلەستینی لەوان ٦٩ منداڵ، ٣٩ ژن و١٧ بەساڵاچوو شەهید و١٩١٠ کەسیش برینداربوون.

 

 

سەرپەیڤ