ته‌مووز 15, 2021 07:18 Asia/Tehran
  • وشداری دانی کلیسای قودس سەبارەت بە پیلانی ئەمریکا لەمەڕ گواستنەوەی کریستیانەکان لە قودس

گەورەمەترانی کلیسای ڕوم ئەرتۆدۆکس لە بەیتولموقەددەس سەبارەت پیلانی ئەمرڕیکاو ڕژێمی زایونی لەمەڕ چۆڵ کردنی ناوچەکەو بە دیاری کراوی فەلەستین بە کریستیانەکان.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی «ئەلقودسولعەرەبی»، «مەتران عەتائوڵڵا حەننا»گەورەمەترانی کلیسای ڕوم ئەرتۆدۆکس لە بەیتولموقەددەس وتی: کریستیانەکانی فەلەستین نیشتیمانی خۆیان لە بەر تەوژم و گوشاری زایونییەکان چۆڵ ناکەن، کریستیانەکان لەو دانیشتووە ڕەسەنانەی ئەم سەرزەوینە پیرۆزەن و پێملی پێشنیاری کۆچ کردن نابن.

«حەننا» وتیشی: بە دەگمەن کەسانێک ھەڵدەکەون کە لە لایەن ئەمریکاو یان شوێنانی دیکەوە بە چەواشەکاری و بڕوبیانووی پوچەڵ کە قەت ھیچ پاسایەکی بۆ نییە، ھەوڵ دەدەن کریستیانەکان بۆ کۆچ کردن لە فەلەستین و بەجێ ھێڵانی نیشتیمانەکەیان ھان بدەن.

گەورەمەترانی کلیسای ڕوم ئەرتۆدۆکس لە بەیتولموقەددەس بە دەربڕینی ئەمەی کە وێناکردنی فەلەستین بە بێ کریستیانەکان و ڕۆژھەڵات بە بێ ئامادە بوونی کریستیانە ڕەسەنەکان ڕێی تێ ناچێ، ڕوو لە کریستیانەکانی فەلەستین وتی: سەرباری ئەو ھەموو دژواریەی کە دەبێتە ھۆی خەم و پەژارەو نیگەرانی ، بەڵام ھیچ شوێنێک لە دنیادا لە فەلەستین جوانتر نییە، کەوا بوو دان بە خۆتاندا بگرن و بۆ بەرەڤانی کردن لە نیشتیمانەکەتان لە خۆبردووییتان ھەبێت.

سەرپەیڤ