ڕێو ڕەسمی حەج بە شێوەی بەرتەسک لە عەرەبستان دەسپێکرا
تهمووز 17, 2021 13:25 Asia/Tehran
ڕێ و ڕەسمی سەرەتایی حەجی ئەمساڵ بە شێوەی بەرتەسک لە عەرەبستان دەسپێکرا.
ئەمڕۆ بە ئامادە بوونی ژومارێکی بەرتەسک لە زیارەتکاران لە سەرزەوینی وەحی ڕێوڕەسمی حەج بۆ دووهەمین ساڵی بە دوای یەک بە هۆی بڵاو بوونەوەی کۆرۆنا بە شێوەی بەرتەسک دەسپێکرا .
بڕیارە نزیکەی 60 هەزار کەس لە کەسانی دانیشتووی عەرەبستانی سەعوودی ئەمساڵ لە ڕێوڕەسم و ئایینەکانی حەج دا بەشداری بکەن لە حاڵێکدا کە ئەو ڕێو ڕەسمە لە ساڵی 2019 دا بە ئامادە بوونی دوو ملوێن موسوڵمان بەڕێوە چوو.
بەشدار بووان لە ڕێو ڕسمی حەجی ئەمساڵ لە نێوان 558هەزار کەس هەڵبژێردراون ئەو ڕێوڕەسمە لە ڕۆژی یەکشەمەوە دەسپێکراوە و بۆ ماوەی 5 ڕوژ درێژەی دەبێت .
بەشداربووان له ڕێوڕەسمی حەجی ئەمساڵدا کەسانی تەمەن 18 ساڵ هەتا 65 ساڵەی دانیشتووی عەرەبستانن .