پاش ١١٣ ڕۆژ مانگرتن لە خواردن ؛ یەخسیری فەلەستینی گەیشتە ئامانجەکەی
تشرینی دووهم 13, 2021 04:39 Asia/Tehran
میقداد ئەلقەواسمی یەخسیری فەلەستینی کە ماوەی ١١٣ ڕۆژ لە زیندان مانی لە خواردن گرتبوو، بە وەرگرتنی بەڵێنی ئازاد بوونی لە مانگی شوبات، کۆتایی بەم کارەی هێنا.
بە پێی هەواڵی ڕووسیا ئەلیەوم، میقداد ئەلقەواسمی یەخسیری فەلەستینی کە ماوەی ١١٣ ڕۆژ لە زیندان مانی لە خواردن گرتبوو، بە وەرگرتنی بەڵێنی ئازاد بوونی لە مانگی شوبات، کۆتایی بەم ڕەوتە هێنا.
ناهد ئەلفاخوری بەڕێوەبەری نووسینگەی میدیایی دیلکراوە فەلەستینییەکان گوتی، میقداد ئەلقەواسمی پاش قبووڵ کردنی داخوازییەکەی لە لایەن دادگای ڕژیمی زایۆنی سەبارەت بە ئازادکرانی، کۆتایی بە مانگرتنی خۆی هێنا.
شیاوی ئاماژەیە میقداد ئەلقەواسمی مانگی ژانویەی پێشوو لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی ڕژیمی زایۆنیەوە بێ سووچ و تاوان قۆڵبەست کرا.
سەرپەیڤ