ئامادە بوونی دەیان ھەزار فەلەستینی لە نوێقژی ھەینیی مزگەوتی ئەقسا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i404115-ئامادە_بوونی_دەیان_ھەزار_فەلەستینی_لە_نوێقژی_ھەینیی_مزگەوتی_ئەقسا
دەیان ھەزار فەلەستینی سەرباری دەستەوداری توندی ئاسایشتیی ڕژێمی زایونی لە گردوپەڕی مزگەوتی ئەقسا نوێژی ھەینییان بەرپا کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 31, 2021 16:28 Asia/Tehran
  • ئامادە بوونی دەیان ھەزار فەلەستینی لە نوێقژی ھەینیی مزگەوتی ئەقسا

دەیان ھەزار فەلەستینی سەرباری دەستەوداری توندی ئاسایشتیی ڕژێمی زایونی لە گردوپەڕی مزگەوتی ئەقسا نوێژی ھەینییان بەرپا کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی فەلەستین ئەلیەوم، ٥٠ ھەزار فەلەستینی سەرباری دەستەوداری توندی ئاسایشتیی ڕژێمی زایونی ڕۆژی ھەینی بەوپەڕی شکۆمەندییەوە لە حاسەی مزگەوتی ئەقسا کۆبوونەوەو نوێژی ھەینیان بەجێ ھێنا.

سەرباری دەستەوداری توندی ئاسایشتیی حەشیمەتێکی زۆر لە مزگەوتی ئەقسادا کۆبوونەوەو زایونییەکانیش نەیانوێرا خۆیان لە قەرەی بەرەنگار بوونەوەیان بدەن.

مزگەوتی ئەقسا وەکو ھێمای سەرەکیی پێناسەی ئیسلامی فەلەستینیی شاری بەیتولموقەددەس بەردەوام ئامانجی کرداری تێکدەرانەی ڕژێمی داگیرکەری قودس بووە.