سەنعا : ئەگەر ئیمارات دەست لە دەستدرێژیی ھەڵنەگرێ ، پەلاماری بە ئازارتری پێدەگات
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i404656-سەنعا_ئەگەر_ئیمارات_دەست_لە_دەستدرێژیی_ھەڵنەگرێ_پەلاماری_بە_ئازارتری_پێدەگات
ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی یەمەن جەختی کردەوە ، ئەگەر ئیمارات دەست لە دەستدرێژیی بۆسەر یەمەن ھەڵنەگرێ ، پەلاماری بە ئازارتر وەردەگرێت .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 17, 2022 15:18 Asia/Tehran
  • سەنعا : ئەگەر ئیمارات دەست لە دەستدرێژیی ھەڵنەگرێ ، پەلاماری بە ئازارتری پێدەگات

ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی یەمەن جەختی کردەوە ، ئەگەر ئیمارات دەست لە دەستدرێژیی بۆسەر یەمەن ھەڵنەگرێ ، پەلاماری بە ئازارتر وەردەگرێت .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەیی ئەلجەزیرە ، بە دوای ھەڵمەتی سەرکەوتوانەی ئەمڕۆ دوشەممەی سەنعا بۆسەر ئەبووزەبی ، محەمەد بەخیتی ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی یەمەن رایگەیاند : راسپێریی بە ئیمارات دەکەین درێژە نەدات بە ھەنگاوەکانی بارگرژی سازکەر، یەمەن ناچار دەبێ پەلامار بکاتە سەر قوڵایی خاکی ئەم وڵاتە .  

نیوەڕۆی ئەمڕۆ بوو کە پۆلیسی ئەبوزەیب و لە پاشان ھەواڵدەریی رەسمیی ئیمارات باسی تەقینەوە لە ناوچەی پیشە سازیی موسفیح و لە پاشان ئاگرکەوتنەوە لە بەشێک لە فڕگەی نێودەوڵەتیی ئیماراتیان کرد . 

یەحیا سەریع وتەبێژی ھێزە چەکدارەکانی یەمەنیش لە توویتێک دا ناڕاستەوخۆ بەرپرسایەتی پەلامار بۆسەر فڕۆکەخانەی ئەبووزەبی گرتە ئەستۆ و گوتیشی بەم زوانە وردەکاریەکانی ئەم پەلامارانە بڵاودەکاتەوە . 

کەناڵی مەیادین ھەواڵیدا ، ئەرتەش و گوردانە جەماوەریەکانی یەمەن بە 20 خۆفڕ و 10 موشەکی بالستیک ، ناوچە ھەستیاریەکان لە ئیماراتیان پێکاوە . 

لەو پەلامارەدا 3 کەس کوژران و 6 کەسیش بریندار بوون .