شانۆی گاڵتەجاڕانەی باڵوێزی ڕژێمی زایونی لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان
باڵوێزی ڕژێمی زایونی لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە شانۆیەکی گاڵتەجاڕانەدا بە بردنی بەردێکی زل بۆ نێو ھۆڵب ڕێکخراوەی نەتەوەکان و وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە فەلەستینییەکان بە بەرد ھەڵدەکوتنە سەر دانیشتووانی سەرزەوییە داگیرکراوەکان، خوازیاری بە تیرۆریست ناودێرکرانی ئاوا کردەوەگەلێک بوو.
باڵوێزی ڕژێمی زایونی لە وتەگەلێکی جێی پێکەنین و بەرز کردنەوەی بەردێکی زل کە لەگەڵ خۆی بردبووی بۆنێو ھۆڵی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی ئاسایشت، جەختی لەوە کردەوە کە، فەلەستینییەکان بە بەرد لە دانیشتووانی سەرزەوییە داگیرکراوەکان دەدەن و کەچی وەھا کارێک بە کردەوەی تیرۆریستی ناھێندرێتە ئەژمار.
«گیلعاد ئەردان» وەکو نوێنەری ڕژێمێک کە گەلێک جار بە موشەک و بۆمبا ھێرشی کردووەتە سەر دانیشتووانی فەلەستینی داگیرکراو لە درێژەی وتەکانی لە خەمساردیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بەرامبەر بە «بەرد ھاویشتنی فەلەستینییەکان» وەک خۆی وتەنی کردارێکی تیرۆریستی، ڕەخنەی گرت.
وتەکانی باڵوێزی ڕژێمی زایونی لە بارەی «بەرد ھاویشتنی فەلەستینییەکان» لە کاتێکدایە کە پێشتر ڕۆژنامەی عیبری زمانی «ھائارێتز» دانی بەوەدا نابوو کە فڕۆکەشەڕکەرەکانی ڕژێمی زایونی تەنیا لە شەڕی ئەم دواییەی غەززە بە بوردومان کردنی ئەم ناوچەیە ٦٧ منداڵی فەلەستینیی شەھید کردووە.