کانونی دوھەم 24, 2022 17:55 Asia/Tehran
  • کاربەدەستێکی یەمەنی : ھەموو ناوندە سەربازی و ئابووریەکانی ئیمارات ئەدەینە بەر پەلامار

وتەبێژی ئەرتەش و گوردانە جەماوەریەکانی یەمەن گوتی ، ھەموو ناوەندە سەربازی و ئابووریەکانی ئیمارات ئەدەینە بەر پەلامار .

بە پێی راپۆرتی ئەلمەیادین ، محەمەد عەبدوسەلام وتەبێژی ئەرتەش و گوردانە جەماوەریەکانی یەمەن ئەمڕۆ دوشەممە لە لێدوانێک دا جەختی کردەوە ، ئێمارات بە ئاشکارا لە دژی یەمەن دەستدرێژی کردووە و دەبێ دەرەنجامەکانی ئەم دەستدرێژیە تەحەمول بکات . 

 عەبدوسەلام بە ئاماژە بەوەی کە ئیمارات لە ھەموو حیساباتی خۆی دا بە ھەڵەچووە و نوشوستی ھێناوە ، گوتی : ئەم شکستە لە یەمەن و ناوچە و فەلەستین دەنگدانەوەی باشی بووە . 

یەحیا سەریع وتەبێژی ھێزە چەکدارەکانی یەمەن ئەمڕۆ دوشەممە لە پرێس کۆنفڕانسێک دا باسی جێبەجێکرانی ھەڵمەتی باھۆزی یەمەنی دوو لە قوڵایی خاکی  سعودی و ئیماراتی کرد . 

سەرپەیڤ