زەبرێکی دیکەی "گۆچانی موسا " لە رژێمی زایۆنی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i404996-زەبرێکی_دیکەی_گۆچانی_موسا_لە_رژێمی_زایۆنی
گروپی «گۆچانی موسا» بە بڵاوکردنەوەی چەند گرتە ڤیدیۆیەک، هاککردنی کامێراکانی شارەکانی رژێمی زایۆنیستی ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 29, 2022 07:46 Asia/Tehran
  • زەبرێکی دیکەی

گروپی «گۆچانی موسا» بە بڵاوکردنەوەی چەند گرتە ڤیدیۆیەک، هاککردنی کامێراکانی شارەکانی رژێمی زایۆنیستی ڕاگەیاند.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ گروپی «گۆچانی موسا» بەرەبەیانی ئەمڕۆ (هەینی) بە بڵاوکردنەوەی چەند گرتە ڤیدیۆیەک، هاککردنی کامێراکانی چاودێری چەند شارێکی فەڵەستینی داگیرکراوی ڕایگەیاند.

ئەم گروپە هاککەرە کە پێشتریش هێرشی سایبری بۆ سەر دامەزراوەکانی رژێمی زایۆنیستی ئەنجام داوە، لە پەیامێکدا بە دوو زمانی عیبری و ئینگلیزی روو لە  زایۆنیستەکان وتی: ئێمە چەندین ساڵە چاودێری هەر هەنگاوێکی ئێوە دەکەین. ئەمە تەنیا بەشێکی چاودێرییەکانمان لە کار و چالاکییەکانی ئێوەیە. لەکاتێکدا ناتوانن بیریشی لێ بکەن، ئێوە بە ئامانج دەگرین.

 

شایانی باسە ساڵی رابردوو چەند دامەزراوەیەکی سەربازی رژێمی زایۆنیستی لەلایەن ئەم گروپەوە هاک کرا بوو.