روونکردنەوەی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لەبارەی ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی یەمەن٣
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i405091-روونکردنەوەی_هێزە_چەکدارەکانی_یەمەن_لەبارەی_ئۆپەراسیۆنی_گەردەلوولی_یەمەن٣
یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ووردەکاری ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی یەمەن٣-ی ئەو هێزانەی دژی ئیمارات روونکردەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 31, 2022 17:40 Asia/Tehran
  • روونکردنەوەی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لەبارەی ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی یەمەن٣

یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ووردەکاری ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی یەمەن٣-ی ئەو هێزانەی دژی ئیمارات روونکردەوە .

 

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن دەربارەی ئەم ئۆپەراسیۆنە کە شەوی رابردوو ئەنجامدرا، ووتی:"هێزە چەکدارەکانی یەمەن بە هاوکاری خوا، ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی یەمەن٣-یان لە قووڵایی خاکی ئیمارات ئەنجام دا کە ووردەکارییەکانی بەم شێوەیە:هێرش بۆ سەر چەند ئامانجێکی گرنگ لە ئەبوزەبی بە چەند موشەکی بالیستی زولفەقاروهێرش بۆ سەر چەند ئامانجێکی هەستیار لە دوبەی بە ژمارەیەک درۆنی سەماد٣."

ئەم ئۆپەراسیۆنە گەڕی سێیەم لە ئۆپەراسیۆنەکانی گەردەلوولی یەمەنە کە لە رۆژانی رابردوو دژی ئیمارات ئەنجام دراوە.

ئۆپەراسیۆنەکانی رابردوو لە ١٧ و ٢٤ی کانوونی دووەمی ئەم ساڵدا لە دژی پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە شارەکانی ئەبوزەبی، دوبەی و شارەکانی باشوری سعودیە ئەنجام دران کە کاریگەریەکی زۆری لەسەر ئەو ناوچانە لە ڕووی ئابووری و سیاسیەوە دروست کرد.