داھێنانی گەنجێکی فەلەستینی بۆ دروستکردنی ئافرۆد بە پارچەی ئۆتۆمبێلی تێکشکاو
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i405547-داھێنانی_گەنجێکی_فەلەستینی_بۆ_دروستکردنی_ئافرۆد_بە_پارچەی_ئۆتۆمبێلی_تێکشکاو
لاوێکی فەلەستینی دانیشتووی گوندی سنریا لە پارێزگەی قەلقیلیەی باکووری لێواری رۆژاوا داھێنانی کردووە و توانیویەتی بە پارچەی ئۆتۆمبێلی تێکشکاو ئۆتۆمبێلێکی ئافرۆدی تایبەتی شەخەوانی دروست بکات .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 20, 2022 10:57 Asia/Tehran
  • داھێنانی گەنجێکی فەلەستینی بۆ دروستکردنی ئافرۆد بە پارچەی ئۆتۆمبێلی تێکشکاو

لاوێکی فەلەستینی دانیشتووی گوندی سنریا لە پارێزگەی قەلقیلیەی باکووری لێواری رۆژاوا داھێنانی کردووە و توانیویەتی بە پارچەی ئۆتۆمبێلی تێکشکاو ئۆتۆمبێلێکی ئافرۆدی تایبەتی شەخەوانی دروست بکات .

فەلەستین کارگەی ئۆتۆمبێل سازیی نیە بەڵام ئەم لاوە 34 ساڵانە فەلەستینیە توانیویەتی ماڵەکەی خۆی بکاتە وەرشەیەکی بچووک بۆ دروسترکردنی ئەم ئۆتۆمبێلە ئافرۆدە  .

بە پێی راپۆرتی ناوەندی راگەیاندنی فەلەستین ، عەبدولکەریم ئەبوو حیجلە رۆژی شەممە گوتی ، دروستکردنی ئەم ئۆتۆمبێلە 2 ساڵی پێچووە . 

ئەبووحیجلە بەننایە و ھەندێ لە ئاسنگەری و فیتەرییش دەزانێ .