رووخاندنی ماڵی دیلکراوە فەلەستینییەکان لە لایەن رژیمی زایۆنییەوە
شوبات 21, 2022 12:35 Asia/Tehran
ڕژیمی زایۆنی لە کردەوەیەکی دوژمنانەدا درێژە بە رووخاندنی ماڵی دیلکراوە فەلەستینییەکان لە کەرتی رۆژاوایی ئەدات.
بە پێی راپۆرتی فەلەستین ئەلیەوم، کردەوە دوژمنانەکانی ڕژیمی زایۆنی دژی فەلەستینییەکان لە ناوچە داگیرکراوەکان دا درێژەی هەیەو ڕژیمی زایۆنی ماڵی دیلکراوێکی دیکەی فەلەستینی ڕووخاند.
زایۆنیستەکان هێرشیان کردە سەر بەشی رۆژاوایی شاری جەنین و ماڵی فەلەستینییەکی دیکەیان ڕووخاند. ئەمە لە حاڵێکدایە کە حەوتەی پێشووش ماڵی کەسێکی دیکە لەم ناوچە ڕووخێندرا.
پێشتر بزووتنەوەی فەلەستینیی ئەلئەسیرە لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: زیندانەکانی ڕژیمی زایۆنی تووشی گەلێکە کە پێشتر نەبوون. شەڕ دژی زایۆنیستەکان و پشتیوانی لە دیلکراوەکان تا کاتی ڕاگرتنی کردەوەکانی ڕژیمی زایۆنی درێژەی هەیە.