سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی لە گەشتێکی ڕانەگەیەندراودا گەییشتە میسر
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i406411-سەرۆک_وەزیرانی_ڕژێمی_زایونی_لە_گەشتێکی_ڕانەگەیەندراودا_گەییشتە_میسر
«نفتالی بنێت» سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی لە گەشتێک ڕانەگەیەندراودا گەییشتە قاھیرەی پێتەختی میسر.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 21, 2022 22:58 Asia/Tehran
  • سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی لە گەشتێکی ڕانەگەیەندراودا گەییشتە میسر

«نفتالی بنێت» سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی لە گەشتێک ڕانەگەیەندراودا گەییشتە قاھیرەی پێتەختی میسر.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەرچاوە میدیاییەکانی ناوچەکە ڕۆژی دووشەممە ڕایانگەیاند کە سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی دەستبەجێ دوای گەییشتنی بە قاھیرە سەردانی «عەبدولفەتاح سیسی» سەرۆک کۆماری میسری کردووە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە میدیاکانی زایونی ڕۆژێک بەرلەوە باسی ئەوەیان کرد بوو کە «بنێت» بەم زووانە سەردانی قاھیرە دەکات.

ئەمە دووھەمین گەشتی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی بۆ قاھیرەو دیداری لەگەڵ سیسیە لە ماوەی شەش مانگ دا.

ئەم گەشتە دوابەدوای ڕاگەیەندرانی ڕێککەوتن بۆ دامەزراندنی گەشتی ئاسمانیی ڕاستەوخۆ لە فڕگەی «بن گۆریۆن»ی سەرزەوییە داگیرکراوەکان بۆ «شەرمۆشێخ»ی میسر ئەنحام دەگرێت.