هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی رۆژاوا ، شەهید بوونی دوو لاوی فەلەستینی
نیسان 14, 2022 11:19 Asia/Tehran
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ئەمڕۆ پێنجشەممە ھەواڵی شەهید بوونی دوو گەنجی فەلەستینی دیکە بە دەستی سەربازانی ئیسرائیلی راگەیاند .
بە پێی ڕاپۆرتی فەلەستین ئەلیەوم، وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین ئەمڕۆ پێنجشەممە باسی شەهید بوونی دوو گەنجی فەلەستینی دیکەی کرد بە دەستی سەربازانی زایۆنیست .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین ڕایگەیاند دوو گەنجی فەلەستینی لە هێرشی سەربازانی زایۆنیست بۆ سەر کەمپی جنین لە کەرتی ڕۆژئاوا و تەقەی ڕاستەوخۆی ئەوان شەهید بوون.
بەم جۆرە ژمارەی شەهیدان لە کەمتر لە 24 کاتژمێردا بۆ 5 کەس بەرز بووەتەوە.
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین ڕایگەیاند کە محەمەد فوئاد حەمامرە تازە لاوی 14 ساڵانی فەلەستینی لە ئەنجامی پێکدادانی 10 گوللە شەهید بووە.
سەرپەیڤ