بەرپاکرانی نوێژی عیشاو تەراویح لە لایەن ٦٥ ھەزار فەلەستینی لە مزگەوتی ئەقسا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i407410-بەرپاکرانی_نوێژی_عیشاو_تەراویح_لە_لایەن_٦٥_ھەزار_فەلەستینی_لە_مزگەوتی_ئەقسا
دەیان ھەزار فەلەستینی نوێژی عیشاو تەراویحیان لە مزگەوتی ئەقسا بەجێ ھێنا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 27, 2022 09:24 Asia/Tehran
  • بەرپاکرانی نوێژی عیشاو تەراویح لە لایەن ٦٥ ھەزار فەلەستینی لە مزگەوتی ئەقسا

دەیان ھەزار فەلەستینی نوێژی عیشاو تەراویحیان لە مزگەوتی ئەقسا بەجێ ھێنا.

مزگەوتی ئەقسا وەکو ھێمای سەرەکیی شوناسی ئیسلامی _ فەلەستینیی بەیتولموقەددەس دەناسرێت و ڕژێمی ئیسرائیل ھەوڵ دەدات، ئەم بابەتە گرینگە لەنێو بەرێت، کەچی خۆڕاگری و لە سەر ھەست بوونی جەماوەری فەلەستین، ڕژێمی ئیسرائلی ڕووبەڕووی شکست کردووەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی فەلەستنی ئەلیەوم، فەرمانگەی ئیسلامیی فەلەستین ڕایگەیاند نزیکەی ٦٥ ھەزار فەلەستینی شەوی ڕابردوو نوێژی عیشاو تەراویحیان لە مزگەوتی ئەقسا بەجێ ھێناوە.

ئامادە بوونی فەلەستینییەکان لە حاسەی مزگەوتی ئەقسا سەرباری تەواوی بەرتەسکییەکانی ڕژێمی داگیرکەرو دەست درێژکاری و داپڵۆساندنی نوێژخوێنان و توندکرانەوەی زەبروزەنگ لە مزگەوتی ئەقسا لە سەرەتای مانگی ڕەمەزانەوە بە تایبەت لە بابولعامود ئەنجامی گرت.