شەھیدبوونی لاوێکی فەلەستینی لە لێواری رۆژاوا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i407778-شەھیدبوونی_لاوێکی_فەلەستینی_لە_لێواری_رۆژاوا
سەرچاوە فەلەستینیەکان شەوی رابردوو باسی شەھیدبوونی لاوێکی فەلەستینیان کرد لە لێواری رۆژاوای چۆمی ئەردەن .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 09, 2022 01:35 Asia/Tehran
  • شەھیدبوونی لاوێکی فەلەستینی لە لێواری رۆژاوا

سەرچاوە فەلەستینیەکان شەوی رابردوو باسی شەھیدبوونی لاوێکی فەلەستینیان کرد لە لێواری رۆژاوای چۆمی ئەردەن .

لەشکەریان و شارۆکە نشینانی زایۆنیست ھەر رۆژ بە بیانووی جیاجیا خەڵکی فەلەستین شەھید یان بریندار دەکەن یان دەیانگرن .

 ھەواڵدەریی فەلەستنیی شەھاب راگەیاند ، ئەم لاوە فەلەستینیە بە گوللەی لەشکەریانی زایۆنی لە نزیک گوندی جەبارە ھەڵکەوتوو لە تولکەرم لە لێواری رۆژاوا شەھید کراوە . 

 رژێمی زایۆنی بانگەشەی ئەوەیکرد ، ئەم گەنجە فەلەستینیە بەنیازی تێپەڕین لە شوورەی جیاکەرەوە بووە لە نزیک گوندی جەبارە . 

 تاریق عیززەدین وتەبێژی بزووتنەوەی جیھادی ئیسلامیی فەلەستین ماوەیەک لەمەوبەر وێڕای ئیدانەکردنی تاوانکاریەکانی داگیرکەرانی زایۆنیست جەختی کردەوە ، زایۆنیستەکان درەنگ یا زوو باجی کارەکانی خۆیان ئەدەنەوە .