پێکدادانی توندی نێوان فەلەستینی و زایۆنیستەکان لە نابلۆس
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i408689-پێکدادانی_توندی_نێوان_فەلەستینی_و_زایۆنیستەکان_لە_نابلۆس
  ژمارێک له‌ فه‌له‌ستینییه‌کان له‌ شه‌ڕ و پێکدادانی توندی نێوان فه‌له‌ستینیی و زایۆنییه‌کان له‌ نابلۆس بریندار بوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 12, 2022 06:16 Asia/Tehran
  • پێکدادانی توندی نێوان فەلەستینی و زایۆنیستەکان لە نابلۆس

  ژمارێک له‌ فه‌له‌ستینییه‌کان له‌ شه‌ڕ و پێکدادانی توندی نێوان فه‌له‌ستینیی و زایۆنییه‌کان له‌ نابلۆس بریندار بوون.

 

زنجیرە کردەوەکانی دوژمنکارانەی سوپای زایۆنی لە دژی هاووڵاتیانی فەلەستینی لە ناوچە داگیرکراوەکان بەردەوامە. چەکدارانی زایۆنی هێرشیان کردە سەر شاری نابلوس لە کەناری ڕۆژئاوا.

فەلەستین ئەلیەوم راپۆریدا ،  له‌ دوای هێرشی سه‌ربازیی به‌ربڵاوی زایۆنییه‌کان بۆ سه‌ر شاری نابلۆس، تێکهه‌ڵچوونێکی توند له‌ نێوان هاووڵاتییانی فه‌له‌ستینی و خه‌ڵکی سڤیل ڕوویدا. شایەتحاڵان ڕایانگەیاند کە ژمارێک لە هاووڵاتیانی فەلەستینی لە لایەن زایۆنیستەکانەوە دەستبەسەر کراون.

لەم دواییانەش دا،شارۆکە نشنیانی زایۆنیست لە چوارچێوەی زنجیرە کردەوەی دوژمنکارانە لە ژێر پشتیوانی تەواوی سوپای ڕژێمی زایۆنی، بەشێکی زۆری زەوییە کشتوکاڵییەکانی فەلەستینیان لە ناوچەی بورین لە باشووری نابلۆسیان ئاگرتێبەردا.

پێشتریش سەرچاوە فەلەستینییەکان ڕایانگەیاندبوو کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە هەزار و ٢٠٠ فەلەستینی لە کەرتی ڕۆژئاوا لە لایەن زایۆنیستەکانەوە دەستبەسەر کراون.