ڕەتکردنەوەی ئیدیعای بێتاوانیی ڕژێمی زایۆنی لە تیرۆری ڕۆژنامەنووسێکی فەلەستینی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i408726-ڕەتکردنەوەی_ئیدیعای_بێتاوانیی_ڕژێمی_زایۆنی_لە_تیرۆری_ڕۆژنامەنووسێکی_فەلەستینی
نوسینگەی رۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە قودسی داگیرکراو ئەو تۆمەتانەی ئیسرائیلی ڕەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن کە ئیسرائیل لە تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووسی فەلەستینی شیرین ئەبو عەقلەی  ھەواڵنێری ئەلجەزیرە بێتاوان دەربکرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 13, 2022 07:11 Asia/Tehran
  • ڕەتکردنەوەی ئیدیعای بێتاوانیی ڕژێمی زایۆنی لە تیرۆری ڕۆژنامەنووسێکی فەلەستینی

نوسینگەی رۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە قودسی داگیرکراو ئەو تۆمەتانەی ئیسرائیلی ڕەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن کە ئیسرائیل لە تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووسی فەلەستینی شیرین ئەبو عەقلەی  ھەواڵنێری ئەلجەزیرە بێتاوان دەربکرێت.

 

لە 11ی ئایاردا هێزەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر ناوچەی جنین لە باکووری ڕۆژئاوا لە دووری 100 بۆ 150 مەترەوە هێرشیان کردە سەر ڕۆژنامەنووسی ئەلجەزیرەی فەلەستینی شیرین ئەبو عەقلە و بەرهەمهێنەری ئەم تۆڕە بریندار بوو.

دوابەدوای ئەم کردەوە دڕندانەیە، زایۆنیەکان ئیدیعایان کرد کە خۆپیشاندەرانی فەلەستینی تەقەیان لەو پەیامنێرە کردووە. بەڵام بەڵگەکان ئەوە دەردەخەن کە ئەبو ئەقلە بە قەناسێکی پیشەیی کە لەلایەن ڕژێمی زایۆنیەوە تەقەی لێکراوە شەهید بووە.

 نووسینگەی واشنتۆن پۆست لە قودسی داگیرکراو ڕاپۆرتی لەسەر لێکۆڵینەوەکانی میدیاکانی ئەمریکا سەبارەت بە شەهید بوونی شیرین ئەبو عەقلە ڕۆژنامەنووسی ئەلجەزیرە لە فەلەستینی داگیرکراو بڵاو کردووەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی واشنتۆن پۆست، ئەو گریمانەیەی کە شیرین ئەبو عەقلە لە لایەن فەلەستینییەکەوە تەقەی لێ کراوە یان لە تەقەی نێوان  نێوان زایۆنیستەکان و فەلەستینییەکان کوژرابێ ، ڕەتکراوەتەوە.

نووسینگەی واشنتۆن پۆست لە قودسی داگیرکراو جەختی کردەوە: "هەموو بەڵگەکان ئەوە دەردەخەن کە هەڵوێستی ئیسرائیل لەبارەی شێوازی شەهیدکردنی ئەبو عەقلا نادروستە".