شەهیدکردنی گەنجێکی فەلەستینی لە باشووری کەناری ڕۆژئاوا
سەرچاوەکانی هەواڵ شەوی سێشەممە باسی هێرشێکی شارۆکە نشینانی زایۆنی بۆ سەر گوندێکی باشووری کەناری ڕۆژئاوا و شەهید بوونی لاوێکی فەلەستینییان کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، شارۆکە نشینانی زایۆنیستی ڕۆژی سێشەممە لە گوندی سەکاکە لە پارێزگای سەلافەت لە باکووری ئەو وڵاتە هێرشیان کردووەتە سەر جوتیاران.
دەگوترێت یەکێک لە شارۆکە نشینان بە شتێکی تیژ هێرشی کردووەتە سەر "عەلی حەسەن حەرب" و ئەو فەلەستینییە تەمەن 28 ساڵەی بریندار کردووە کە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە شەهید بووە.
پێشتریش دانیشتوانی زایۆنیستی هێرشیان کردبووە سەر گوندی قەریوتی فەلەستینی لە باشووری نابلۆس و هێرشیان کردە سەر ماڵ و دانیشتوان.
لەلایەکی دیکەوە سەرچاوە هەواڵییەکانی فەلەستین ڕۆژی سێشەممە بڵاویان کردەوە کە ٢٠ فەلەستینی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەناری ڕۆژئاوا لە لایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە دەستبەسەر کراون.