82 فەلەستینی لە نابلۆس بریندار بوون ، 50 هەزار نوێژخوێن لە مزگەوتی ئەقسا
سەرچاوە فەلەستینییەکان ڕایانگەیاند کە لە شەڕ و پێکدادان لەگەڵ هێزەکانی زایۆنی لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی نابلۆس لە کەناری ڕۆژئاوا لانیکەم ٨٢ فەلەستینی بریندار بوون.
زایۆنیەکان بۆ گەیشتن بە ئامانجە فراوان خوازیەکانیان ، ڕۆژانە پەلاماری ناوچە جۆربەجۆرەکانی فەلەستین دەدەن و فەلەستینییەکان شەهید ، بریندار یان زیندانی دەکەن.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی فەلەستین ئەلیەوم ،رۆژی ھەینی دوای نوێژی هەینی لە شەڕ و پێکدادان لەگەڵ هێزە زایۆنیەکان لە گوندەکانی "بورین" و "قەریوت" لە باشووری نابلۆس و "بەیت دێجان" لە ڕۆژهەڵاتی شارەکە لە لێواری رۆژاوا ، ژمارێک لە فەلەستینیەکان بریندار بوون .
لەلایەکی دیکەوە مانگی سووری فەلەستینی بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی پێکدادان لەگەڵ سوپا و شارۆکە نشینان لە گوندەکانی بەیت دێجان، بۆرین و قەریوت ٨٢ فەلەستینی برینداربوون کە زۆربەیان بەهۆی هەڵمژینی گازی فرمێسکڕێژەوە بووە.