رۆژنامەنووسان لە بەیت لەحم چۆن پێشوازییان لە سەرۆکی ئەمریکا کرد ؟
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i409680-رۆژنامەنووسان_لە_بەیت_لەحم_چۆن_پێشوازییان_لە_سەرۆکی_ئەمریکا_کرد
کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووس ڕۆژی رابردوو هەینی وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە هەڵوێستی ئەم دواییەی واشنتۆن سەبارەت بە کوژرانی شیرین ئەبوعاقلە، بە پۆشینی جلوبەرگێک کە وێنەی ئەم ژنە ڕۆژنامەنووسەی لەسەر بوو، پێشوازییان لە بایدن کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 16, 2022 18:17 Asia/Tehran
  • 
رۆژنامەنووسان لە بەیت لەحم چۆن پێشوازییان لە سەرۆکی ئەمریکا کرد ؟

کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووس ڕۆژی رابردوو هەینی وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە هەڵوێستی ئەم دواییەی واشنتۆن سەبارەت بە کوژرانی شیرین ئەبوعاقلە، بە پۆشینی جلوبەرگێک کە وێنەی ئەم ژنە ڕۆژنامەنووسەی لەسەر بوو، پێشوازییان لە بایدن کرد.

 سەرچاوە فەڵەستینیەکان رایانگەیاند کە ئەو ڕۆژنامەنووسانە لەکاتێکدا ڕووماڵی هەواڵی سەردانەکەی جۆ بایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ بەیت لەحم و دیداری لەگەڵ مەحمود عەباس سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستینیان کرد کە جلوبەرگەکانیان وێنەی شیرین ئەبوعاقلە ڕۆژنامەنووسی فەڵەستینی لەسەر بوو.

ئەبوعاقلە ١١ی ئایاری رابردوو، بە تەقەی راستەوخۆی سەربازانی ئیسرائیلی لە شاری جنین گیانی لەدەست دا.

لەم بارەیەوە لە میانی ڕوماڵی گەشتەکەی بایدن بۆ بەیت لەحم و چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ مەحمود عەباس، ڕۆژنامەنووسانی فەلەستینی و هاوکارانی شیرین ئەبوعاقلە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە هەڵوێستی ئەم دواییەی ئەمریکا لەسەر ئەم بابەتە و لایەنگریی ئەو وڵاتە لە ئیسرائیل، هەموویان جلوبەرگێکیان دەبەردا بوو کە وێنەی شیرین ئەبوعاقلەی لەسەر بوو.