شای ئوردن: هەموو وڵاتان خوازیاری پێوەندیی باش لە گەڵ تارانن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i409872-شای_ئوردن_هەموو_وڵاتان_خوازیاری_پێوەندیی_باش_لە_گەڵ_تارانن
شای ئوردن ڕایگەیاند کە هەموو وڵاتان خوازیاری پەیوەندی باشن لەگەڵ ئێران، ڕاشیگەیاند کە پێویستە ئەم پەیوەندیانە لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە یەکتر و دراوسێیەتی باش و ڕێزگرتن لە سەروەری بێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 24, 2022 12:22 Asia/Tehran
  • شای ئوردن: هەموو وڵاتان خوازیاری پێوەندیی باش لە گەڵ تارانن

شای ئوردن ڕایگەیاند کە هەموو وڵاتان خوازیاری پەیوەندی باشن لەگەڵ ئێران، ڕاشیگەیاند کە پێویستە ئەم پەیوەندیانە لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە یەکتر و دراوسێیەتی باش و ڕێزگرتن لە سەروەری بێت.

پەیوەندییەکانی ئێران و ئوردن پەیوەندییەکی مێژوویی و دوور و درێژە؛ لە 2 و 3ی ئەیلوولی 2003 شا عەبدوڵڵای دووەم سەردانی ئێرانی کرد و یەکەم شای ئوردن بوو کە دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی سەردانی تارانی کرد.

لەوەتەی ١٣هەمین حکوومەتی ئێران لە ٣ی ئابی ٢٠٢١ دەستبەکاربووە، بە ڕاگەیاندنی دامەزرانی هاوسەنگی لە سیاسەتی دەرەوەدا، فراوانکردنی هاوکارییەکان لەگەڵ دراوسێ و وڵاتانی ناوچەکە لە سەرووی بەرنامەی پێوەندیی دەرەوەیی دایە .

شا عەبدوڵڵای دووەمی ئوردن لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ئەلڕەئیی ئەو وڵاتە، کە ئەمڕۆ (یەکشەممە) بڵاوکرایەوە، ڕایگەیاند، ئوردن نایەوێت گرژی لە ناوچەکەدا دروست بێت و گفتوگۆ بە باشترین ڕێگەچارە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکیەکان دەزانێت.

عەبدوڵڵای دووەم هەروەها ئاماژەی بە پرسی فەلەستین کرد و ڕایگەیاند کە فەلەستین پرسێکی یەکەم و کلیلی ئاشتی و سەقامگیری هەمیشەیی و هەمەلایەنەیە.

پاشای ئوردن جەختی لەوە کردەوە کە ئەگەر زوڵم و ستەم لە سەر نەتەوەی برای فەلەستین ھەڵنەگیردرێت و ئەم میللەتە مافی ئازادی و وڵاتێکی سەربەخۆی خۆی بەدەست نەهێنێت، ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا بەرقەرار نابێت.