هێرشی زایۆنیستەکان بۆ سەر باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە ڕۆژئاوای غەززە
سەرچاوە فەلەستینییەکان هەواڵی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ڕۆژئاوای غەززەیان ڕاگەیاند.
هێرشی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە ئێوارەی دوێنێ (هەینی/ ١٤ی ئاب) لەژێر ناوی "سوبحی سادق " دەستی پێکردووە و تا ئەمڕۆ (شەممە) بەردەوامە.
تاقمەکانی خۆڕاگری کە بنکەکانیان لە کەرتی غەززە دامەزراون، لە کاردانەوە بە پەلاماری فڕۆکە جەنگیەکانی رژێمی زایۆنی، بە مووشەک و هاوەن، شارۆچکە زایۆنیەکانی تەنیشت کەرتی غەززەیان پێکا.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی شەهاب؛ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل ماڵێکی لە ڕۆژئاوای غەززە کردە ئامانج.
کەناڵی هەواڵی جەزیرە هەروەها بڵاویکردەوە کە ئەم خانووە پێنج نهۆمییە وەک شوێنی نیشتەجێبوون بەکارهاتووە.
سەرچاوەکانی هەواڵ ئەم هێرشەیان بە توند وەسف کردووە. هێشتا ڕوون نییە کە لە ئەنجامی ئەم هێرشە دا چەند کەس شەهید یان بریندار بوون.
هەر لەو پێوەندییەدا "سەرایا ئەلقدس" لقی سەربازیی ی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین ئەمڕۆ (شەممە) ڕایگەیاند کە لە کاردانەوە بە پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی، بە ٦٠ مووشەک تەلئەبیب، فڕۆکەخانەی بن گوریۆن ، بێعر ئەلسەباح ، ئەشقەڵۆن و نیفوت و سەدیروت ی کوتاوە .
تا ئێستا ١٣ فەلەستینی لە ئەنجامی ئەم هێرشانەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە شەهید بوون و ٨٣ کەسی دیکەش بریندار بوون.