مووشەکەکانی خۆڕاگری شارۆچکەی سەدیروتی زایونیەکانی چۆڵ کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i410233-مووشەکەکانی_خۆڕاگری_شارۆچکەی_سەدیروتی_زایونیەکانی_چۆڵ_کرد
سوپای زایۆنی بە هۆی ترسی هێرشی موشەکی بەرخۆدانی فەلەستین، شارۆچکەی "سەدیروت"ی زایۆنی چۆڵ کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 07, 2022 19:09 Asia/Tehran
  • مووشەکەکانی خۆڕاگری شارۆچکەی سەدیروتی زایونیەکانی چۆڵ کرد

سوپای زایۆنی بە هۆی ترسی هێرشی موشەکی بەرخۆدانی فەلەستین، شارۆچکەی "سەدیروت"ی زایۆنی چۆڵ کرد.


 

دوایین خولی هێرشی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە ئێوارەی ڕۆژی هەینی لە ژێر ناونیشانی "بەری بەیان"  دەستی پێکرد و تا ئەمڕۆ (یەکشەممە) بەردەوامە.

لە هەمان کات دا لەگەڵ سێهەمین ڕۆژی دەستدرێژیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە، خۆڕاگریی فەلەستین تا ئێستاش مووشەک و رۆکێت لە شوێنی نیشتەجێبوونی زایۆنیەکان لە دەورووبەری کەرتی غەززە و شاری قودسی داگیرکراو دەدات.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، سوپای زایۆنی لەئەنجامی هێرشی موشەک و رۆکێت لە لایەن خۆڕاگری فەلەستین لە دژی شارۆچکە زایۆنیەکان، شارۆچکەی "سەدیروت"ی چۆڵ کردووە و لە هەمان کاتدا داوای لە دانیشتوانی شارۆچکەکانی "حەیفێل شالۆم" و "گوش تسۆهار" کردووە لە نەقەب بۆ ئەوەی دەستبەجێ بچنە پەناگە.

لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە زەنگی ئاگادارکردنەوە لە قودسی داگیرکراو، تەلئەبیب، فەلەستینی داگیرکراوی باشوور و شارۆچکە زایۆنیستەکانی دەوروبەری کەرتی غەززە لێدرا. لە کاتێکدا هەندێک سەرچاوە باس لە نێوەندگیری میسر بۆ ئاگربەستەکە دەکەن،

سوپای ئیسرائیل ڕۆژی شەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند مەزەندەی کردووە کە هێرشەکان لانیکەم بۆ ماوەی هەفتەیەکی دیکە بەردەوام بن.