کوژرانی سەرکردەیەکی داعش لە لیبی
ئهیلوول 08, 2022 03:46 Asia/Tehran
شەوی پێنج شەممە، سەرچاوە هەواڵییەکان کوژرانی یەکێک لە سەرکردەکانی تاقمی تیرۆریستی داعشیان لە لیبیا ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی لیبیا بە سەرکردایەتیی ژەنەڕاڵ خەلیفە حەفتەر کوژرانی «مەهدی دێنگۆ» سەرکردەی داعشیان لە باشووری لیبیای ڕاگەیاند.
سەرلەشکر «خالید ئەلمەحجوب» سەر بە هێزەکانی رۆژهەڵاتی لیبیا رایگەیاند: لەو ئۆپراسیۆنەی لەشکریانی لیبی جگە لە کوژرانی «دێنگۆ»، ئەندامێکی دیکەی داعش بەناوی «ئیسمان نور»ش کە لەگەڵ «دێنگۆ»دا بووە، دەستگیرکراوە.
ئەندامانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە باکوورو رۆژهەڵاتی ئەفریقیا چالاکن و هێزەکانی سەر بەم گرووپە جاروبار بە ئەنجامدانی ھێرشی تیرۆریستی قەڵاچۆی خەڵکی بێتاوان دەکەن.