یوسف قەرەزاوی کۆچی دوایی کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i411664-یوسف_قەرەزاوی_کۆچی_دوایی_کرد
 سەرچاوە میدیاییەکانی قەتەر بڵاویانکردەوە، "یوسف ئەلقەرەزاوی"، دامەزرێنەری ڕێکخراوی "یەکێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان"، لە دۆحە کۆچی دوایی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 26, 2022 17:52 Asia/Tehran
  • یوسف قەرەزاوی کۆچی دوایی کرد

 سەرچاوە میدیاییەکانی قەتەر بڵاویانکردەوە، "یوسف ئەلقەرەزاوی"، دامەزرێنەری ڕێکخراوی "یەکێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان"، لە دۆحە کۆچی دوایی کرد.

کەناڵی تەلەفزیۆنی ئەلجەزیرە قەتەر ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە: "یوسف ئەلقەرەزاوی" دامەزرێنەری ڕێکخراوی "یەکێتی جیهانی زانایانی موسڵمان" لە شاری دۆحەی قەتەر کۆچی دوایی کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەرچاوەکانی هەواڵی عەرەبی پێشتر بڵاویان کردبووەوە کە یوسف قەرەزاوی کە بە باوکی ڕۆحیی ئیخوان موسلمین ناودەبرێت، ئەم وڵاتەی بەجێهێشتووە و دوای لادانی حکوومەتی محەممەد مورسی سەرۆکی ئەوکاتی میسر لە قەتەرجێگیر بووە .